کۆمپانیا خاوەنی تیمێکی ئەندازیاری خاوەن ئەزموونن کە ئامێرو سۆفتوێری پێویستیان بۆ دابین کراوە و لە توانایاندا هەیە خزمەتگوزاری و چارەسەری ئەندازیاری پێشکەش بکەن لە بواری پرۆژەکانی کارەبادا.
پرۆگرامی تایبەت بە دیزاین و پلانی پرۆژەکانی ووزەو تۆڕی کارەباو شیکاری سیستەمەکان لێکۆڵینەوە دەربارەیان.
پرۆگرامی تایبەت بە مۆدێل کردنی بڕی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبای چاوەڕوان کراو لە ووزەی خۆرەوە لە هەر جێگەیەکدا.
پرۆگرامی تایبەت بە پەرەپێدان و داڕشتنی شێوازی کاری کۆنتڕۆلەری سیستەمەکانی ووزە.
پرۆگرامی پیشاندانی زانیاری بەشێوەی گرافیک کە بەکاردێت بۆ دروست کردنی نەخشەو شیکاری زانیاری لەسەر هەر خاڵکی سەر زەوی.
پرۆگرامی دروست کردن و دیزاین کردنی نەخشە تەکنیکیەکان.
پرۆگرامی دروست کردنی مۆدێلی سێ دووری بۆ نەخشەکان.
پرۆگرامی دروست کردنی مۆدێلی سێ دووری و گۆڕینی نەخشە بۆ ووێنەی جوڵاو.
پرۆگرامی دروست کردنی مۆدێلی سێ دووری بواری پیشەسازی تایبەت بە ئەندازیارانی تەلارسازی.
پرۆگرامی ئامادە کردن و پلانی جێبەجێ کردن و بەڕێوەبردنی پرۆژەکان.
سیستەمی بەڕێوەبردن و بە ناوەندی کردنی چالاکییە ژمێریارییەکان.